مەسعود بارزانی: پارتی ئامادەیە سبەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت

01-08-2022 01:52
كۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و جینین پلاسخارت 1-8-2022. فۆتۆ: بارەگای بارزانی

پەرەگراف

لە كۆبوونەوە لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، مەسعود بارزانی ڕایگەیاندووە "پارتی ئامادەیە تەنانەت سبەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكرێت".

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكرات، لە سەلاحەددین پێشوازیی لە جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق كردووە.

بارەگای بارزانی دەڵێت "لەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەكان ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لەوە كرایەوە كە پێویستە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان دەستوور بنەمای لەیەك تێگەیشتن بێت".

هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەی بارزانی و پلاسخارت بووە. بارەگای بارزانی دەڵێت "سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە دەبێ بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردن نەمێنن و هەڵبژاردن لە زووترین كاتدا ئەنجام بدرێت، دەبێ مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانیش پارێزراو بێت".

سەبارەت بە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و بۆچوونی پارتی لەوبارەیەوە، مەسعود بارزانی ڕایگەیاندووە "پارتی ئامادەیە تەنانەت سبەی هەڵبژاردن بكرێت".

نوێ‌ دەكرێتەوە...