پەرەگراف
ساڵح محهمهد عێراقی کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە لە نوێترین پەیامیدا بۆ خۆپیشاندەرو مانگرتوانی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: دوای ئازادکردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گۆڕینی بۆ ئەنجومەنی گەل، تهلاری پهرلهمان چۆڵ بكهن و له بهردهم و دهوروبهریدا بەردەوام بن لە مانگرتن.
وەزیرەکەی سەدر دەشڵێت: بهردهوامیی مانگرتن زۆر گرنگه بۆ بهدیهێنانی داواكارییهكانتان.
ئەو پەیامە لەکاتێکدایە لایەنگرانی سەدر چوار ڕۆژە بینای پەرلەمانی عێراقیان کۆنتڕۆڵ کردووەو لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان درێژەیان بە مانگرتن و ناڕەزاییەکانیان داوە.
لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرکردە عێراقییەکان و وڵاتانی دەرەوەش، داوای گفتوگۆی ناوماڵی شیعە دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و گەیشتنە ڕێککەوتن، بەڵام ڕەوتی سەدر دەرگای گفتوگۆ بەڕووی نەیارەکانیدا داخستووەو سوورە لەسەر درێژەدان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی تا ئەنجامدانی گۆڕانکاریی ڕیشەیی.
جابر خەفاجی سەرکردە لە ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، بەهیچ چارەسەرێکی پینەوپەڕۆ ڕازی نابن و دانانیشن لەسەر مێزی گفتوگۆ هەتا ڕوودانی گۆڕانکاریی ڕیشەیی.
ئەو سەرکردەیەی ڕەوتی سەدر وتیشی، بەردەوام دەبن و پاشەکشە ناکەن و، خەڵک بێزاربووە لە دزینی وڵاتەکەی و حوکمکردنی لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە.