ئامانج و داواکاریی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە ڕاگەیەندرا

03-08-2022 12:59
خۆپیشاندان بۆ موچە لە بەردەرکی سەرای سلێمانی/٢٠٢٠

پەرەگراف

ئەنجوومەنی سەرپەرشتیی و بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە کە بڕیارە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، ئامانج و داواکاریی خۆپیشاندانەکانی ئاشکرا کرد.

خۆپیشاندانەکە لەلایەن شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بانگەوازی بۆ کراوەو جوڵانەوەکە ئامادەکاریی بۆ دەکات، ئەمڕۆ ئامانجەکانی لە ٩ خاڵدا خستەڕوو:

١- جێگیرکردنی پێدانی مووچە لە ٢٥ ی ھەموو مانگێک به‌ بێ دواکەوتن.

٢- دووبارە دەستکردنەوە بە بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران.

٣- دابەزاندنی نرخی بەنزین و نەوت و سووتەمەنیی.

٤- ئەنجام دانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

٥- دۆزینەوەی ھەلی کار و دامەزراندن بۆ سەروو نیو ملیۆن دەرچووی دانەمەزراو و گەنجانی بێکار.

٦- ڕێزگرتن لە خانەنشینان و چارەسەرکردنی شێوازی مووچەدان.

٧- چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست و خۆبەخشانی تەندروستیی.

٨- چارەسەرکردنی کێشەی باج و گواستنەوەی کاڵاکانی جوتیاران و دۆزینەوەی بازاڕ بۆیان .

٩- لابردنی باج و پارەی تابلۆ و خۆڵ و سەرانەی سەر کاسبکاران.

هاوکات دوێنێ نەوەی نوێ شوێنی خۆپیشاندانەکانی بەم شێوەیە داریکرد لە سەرجەم شارەکان:

سلێمانی - بەردەرکی سەرا

کەلار - ناوبازاڕ بەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم

کفری - ناوبازاڕ بەردەم مەحکەمەی کۆن

شارەزور - لای پەیکەری نالی

دەربەندیخان - بەردەم پارکی شار

سەیدسادق - ناوبازاڕ فلکەی مرورەکە

هەڵەبجە - فولکەی مرورەکەی ناوبازاڕ

پێنجوێن - هەیکەلە

قەڵادزێ - پارکی شار (پارکە تازەکە)

رانیە - باخی گشتی

چەمچەماڵ - ناو بازاڕ

دوکان - بەردەم باخی گشتی

 

هەولێر - بەردەم قەڵا

سۆران - پارکی بول بول ناو سەنتەری شار

چۆمان - پارکی چۆمان ناوسەنتەری شار

رەواندوز - مزگەوتی تەکیەی گەیلانی ناوەندی بازار

کۆیە - فلکەی حاجی قادر

قەزای خەبات - فلکەی ماسی

 

دهوك - پارکا نەوروز

زاخو - پارکا شەهیدا

سێمێل - دەورا قەلەمی

ئاکرێ - بەرامبەری قائیمقامیا ئاکرێ

شێخان - سەنتەرێ بازارێ ناحیا کەلەکچی

ئامێدیێ - سەنتەرێ ناحیا شێلادزێ

بەردەرەش - جوتسایدێ قائیمقامیەتێ