
پەرەگراف
مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەو بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی.
"لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا: کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت" بارەگای بارزانی وادەڵێت.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ھەریەک لە د.فوئاد حسێن سەرۆکی شاندی پارتی لە بەغداد و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بووە.
ڕاگەیەندراوەکە هیچ ئاماژەیەکی بە پرسی کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نەکردووە کە ناکۆکیی پارتی و یەکێتی لەسەرەو ئەو دوو حیزبە دوای چەندین کۆبوونەوە نەگەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ ئەو پۆستە.