کەسێکی دیکە لە ھەولێر تووشی کۆرۆنا بوو

31-03-2020 09:50

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 22 ساڵە و بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە.

بەوەش كۆی گشتی تووشبوون لە هەرێم گەیشتە 162 حاڵەت، ھەروەها 57 تووشبوو چاكبوونەتەوە كە 50یان لە سلێمانی‌و 7یان لە هەولێر بووە، 2 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەڵام ئەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە كە هۆكاری مردنەكەیان ئەو ڤایرۆسە بووبێت.