قەدەغەی ھاتووچۆ ١٠ ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە

31-03-2020 05:20

پەرەگراف

وەزیری ناوخۆی ھەرێم درێژکردنەوەی قەدەغەی ھاتووچۆی بۆماوەی ١٠ ڕۆژی دیکە ڕاگەیاند.

ڕێبەر ئەحمەد وتی: کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٠ی ٤ قەدەغەی ھاتووچۆ کۆتایی دێت.

وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، قەدەغەی ھاتووچۆ لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان و پاراستنی تەندروستییانە، وتیشی"ئەگەر قەدەغەی ھاتووچۆ نەبوایە تووشبووانی کۆرۆنا ھەزاران کەس دەبوون".

وەزارەتی ناوخۆ دەسەڵاتی داوە بە یەكە ئیدارییەكان‌و حكومەتە خۆجێییەكان لە پارێزگاكان، تا هەندێك كارئاسانی بۆ جموجۆڵ‌و بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ بكەن.

کەمێک بەرلەوەی قەدەغەی ھاتووچۆ درێژ بکرێتەوە، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم تووشبوونی ١٢ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا.

بەوەش کۆی گشتی تووشووان لە ھەرێم گەیشتە ١٦٢ کەس کە ٥٧یان چاکبوونەتەوەو ٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.