٣٠ پەرلەمانتار: ڕێكار دەگرینە بەر بەمەبەستی بەکارنەهێنانی دادگاکان بۆ مەرامی سیاسی و تۆڵە کردنەوە

16-08-2022 09:35

پەرەگراف 

٣٠ پەرلەمانتاری کوردستان، ئازاد نەکردنی زیندانییانی بادینان بە پێشێلکردنی یاسا لەقەڵەم دەدەن و داوای لێپرسینەوە لە  داواکاری گشتی چاکسازی گەورانی ھەولێرو بەڕێوەبەری چاکسازییەکە دەکەن.

ڕاگەیەندراوێک لە ٣٠ ئەندامی پەرلەمانی كوردستانەوە:

زیندانیانی بادینان پاش ئەوەی ئەحکامی مەرجەکانی بەربوونی مەرجدار دەیانگرێتەوە کە لە مادەی ٣٣١ی یاسای بنەما دادگەرییە سزاییەکاندا هاتووە، پێویست بوو کارڕایی ئازادکردنیان بۆ ئەنجام بدرایە، بەڵام بەداخەوە بەمەبەست و پێشێلکردنی یاسا هێڵدراونەتەوە لەكونجی زینداندا.

ماوەی ٢٦ ڕۆژە زیندانیانی بادینان مانیان گرتووە و دۆخی تەندروستیی بەشێكیان ناجێگیرە و ژیانیان لە  مەترسیدایە، لەبەر ئەوە  دەبوو  بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورانی هەولێر ئەركی فەرمانبەری خۆی ڕاپەڕاندایە و کارڕایی بەردانی مەرجداری  ئاڕاستەی داواكاری گشتی بکردایە. ئەركی داواكاری گشتیشە بەزوترین كات مامەڵەكانیان ئاڕاستەی دادگای کەتن بكات تا كاروبارەكانیان ڕایی بكرێت و ئازاد بكرێنو یاسا سەروەر بێت.

بەپێی یاسای داواكاری گشتییش، دەبێت داواكاری گشتی بێلایەنانە كارەكانی خۆی ئەنجام بدات.

ئێمە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان كە لە خوارەوە واژوومان كردووە، داوا لە سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی دەكەین لێكۆڵینەوەی جیددی لە  داواكاری گشتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر بکات، بەهۆی  كەمتەرخەمیکردنی لە ئەرکی چاودێریکردن لە سستی کارڕاییەکان.

هەروەها داوا لە وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەكەین كە لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەی جیددی بكات لە بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورانی هەولێر سەبارەت بە کەمتەرخەمیکردنی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەیدا.

هەروەها داوا لە سەرۆکی دەستەی دەسپاكی دەكەین بەزووترین كات دەست بكات بە لێكۆڵینەوە لەو فەرمانبەرانەی کە كەمتەرخەمییان كردووەلە ئەركەكانیاندا.

لێرەوە بۆ ڕایگشتی ڕادەگەیەنین: سەلامەتیی گیانی گیراوانی بادینان لە ئەستۆی داواكاری گشتیی چاکسازی و بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێردایە و هەر مەترسییەك لەسەر ژیانی ئەو زیندانییانە دروست ببێت، دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان.

ئێمەش لە پەرلەمانی كوردستان هەموو هەوڵێك و ڕێكارێكی یاسایی دەگرینە بەر  بەمەبەستی پێشێلنەکردنی ماف و پاراستنی شکۆی مرۆڤو بەکارنەهێنانی دادگا و دەزگاکان بۆ مەرامی سیاسی و تۆڵە کردنەوە.

١: دیاری ئەنوەر

٢: سەرچنار ئەحمەد

٣: عەلی حەمە ساڵح

٤: عەبدولستار مەجید

٥: گوڵستان سەعید

٦: شێركۆ جەودەت

٧: ڕۆژان حەمە ڕەش

٨: سیروان بابان

٩: سەركۆ ئازاد گەڵاڵی

١٠: مەم بورهان قانع

١١: هەژان حەسەن كوێستانی

١٢: هەڵزئەحمەد بۆتانی

١٣: ڕوپاك ئەحمەد

١٤: هاوڕێ مەلا ستار

١٥: ئاشنا عەبدوڵا

١٦: مەلا ناسر

١٧: عومەر گوڵپی

١٨: سەلمە فاتح تۆفیق

١٩: بەدریە ئیسماعیل

٢٠: شیرین ئەمین

٢١: شەمۆل ئاشتی

٢٢: دكتۆر ئیسماعیل سگێری

٢٣: دابان محمد

٢٤: ئەبوبەكر هەڵەدنی

٢٥: كاروان گەزنەیی

٢٦: شیرین ونس

٢٧: بەڵێن ئیسماعیل

٢٨: شنۆ ئەشقی

٢٩: عوسمان كانی كوردەیی

٣٠: لوقمان وەردی