دەرەنجامی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان لە بەغداد: هەڵبژاردنی پێشوەختە بەپێی دەستوور بکرێت

17-08-2022 06:02
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان لە بەغداد.

پەرەگراف

کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە سیاسییەکان لە بەغداد کۆتاییهات و لە ڕاگەیەندراوێکی پێنج خاڵیدا دەرەنجامەکەی خرایەڕوو کە تێیدا ھاتووە، هەڵبژاردنی پێشوەخت داواکارییەکی سەیر نییە، بەڵام دەبێت بەپێی دەستوور ئەنجام بدرێت.

کۆبوونەوەکە لەسەر بانگھێشتی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام درا، ڕەوتی سەدر بەشدار نەبوون و بایکۆتیان کرد.

نووسینگەی کازمی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوەو تێیدا داوا لە سەدرییەکان دەکرێت بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆو تەئکید لەبەردەوامیی کۆبوونەوەکان کراوەتەوە.

لە خاڵێکی دیکەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا داوای ڕاگرتنی گرژییە سیاسییەکان دەکرێت لەسەر شەقام و لە میدیا، لەگەڵ تەئکید کردنەوەلە پاراستنی دامودەزگاکانی دەوڵەت.