پەرەگراف
سێ تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێرو تووشبوویەك لە سلێمانی چاكبوونەوە.
تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، سێ نەخۆشی دیكە لە تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووەتەوە، پشكنینی تایبەتی یەك لە دوای یەك بۆ ئەوان كراوە كە نێگەتیڤ بووە.
هەر ئەمشەو د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: یەك حاڵەتی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بووەوە و دەگەڕێتەوە ماڵەوە.
بەوەش كۆی گشتی چاكبووەوەكان لە شاری سلێمانی گەیشتە 51 كەسو لە هەولێر 10 كەس، كۆی گشتی لە هەرێم 61 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
كۆی گشتی تووشبووان لە ھەرێم گەیشتووەتە 162 كەس كە 2 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە تووشبووی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە نەمردوون.