کۆچبەرێکی کورد لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا: حەوت ڕۆژە بەڕێگەوەین، چوار جار ئاو هاتووەتە ناو یەختەکەمان
پەرەگراف
کۆچبەرێکی کورد لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا لەناو یەختێکدا دەڵێت: حەوت ڕۆژە بەڕێگەوەین، چوار جار ئاو هاتووەتە ناو یەختەکەمان و بە سەتڵ بەتاڵمان کردووەتەوە.
کۆچبەرانی ناو ئەو یەختە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا باس لە سەختیی ڕێگا دەکەن و دەڵێن "١١٤ نەفەریان کردووەتە یەختێکی کۆنی ١٢ مەترییەوە، پۆلیسی ئیتاڵیا فریامان کەوت، ئەگینا هەموومان دەمردین".
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت: لەم چەند هەفتەیەی کۆتاییدا ٧٥٠ کۆچبەر گەیشتوونەته ئیتاڵیا و زۆرینەیان لەلایەن ڕێکخراوەکان و پۆلیسی ئەو وڵاتەوە لە دەریادا ڕزگار کراون.