وه‌زاره‌تی ناوخۆ دوو فه‌رمانی له‌باره‌ی هاورده‌كردن و تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ركرد
په‌ره‌گراف
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و چاككراو و ژێرئاوكه‌وتووی قه‌ده‌غه كرد. بڕیارێكیشی بۆ ده‌ستپێكردنی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له فه‌رمانێكی وه‌زاریدا كه ئه‌مڕۆ ده‌ری كردووه و واژووی كه‌ریم سنجاریی وه‌زیری ناوخۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی داوه كه (لێدراو، چاككراو، ژێرئاوكه‌وتوو)ن. وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت "فه‌رمانه‌كه له ڕۆژی 1-7-2019ـه‌وه كاری پێ ده‌كرێت".
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به فه‌رمانێكی وه‌زاریی دیكه، فه‌رمانی كردووه به كاراكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی وه‌زاره‌ته‌كه تایبه‌ت به تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تۆمارنه‌كراو، بۆ ماوه‌ی نێوان 2-5-2019 تاوه‌كو 4-6-2019.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌شڵێت فه‌رمانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تۆمارنه‌كراو، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌گرێته‌وه كه مۆدێلیان له ساڵی 1994 به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه.
ده‌قی هه‌ردوو فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: