تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێم گەیشتە ١٧٦ کەس

01-04-2020 12:42

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، بەوەش کۆی تووشبوون گەیشتە ١٧٦ کەس.

شەش تووشبووە نوێیەکر بەم شێوەیەن: چوار لە تووشبووان (دوو ئافرەت و دوو پیاو) بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون لە مەلائۆمەر.

دوو تووشبووی نوێ لە شاری هەولێر (یەک پیاو و یەک ئافرەت) کە یەکێیان لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە لە2/26 دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی پەیوەندی کردووە و پشکنینی بۆ کرا.

كۆی گشتی تووشبووان لە ھەرێم گەیشتووەتە ١٧٦ كەس كە 2 كەسیان گیانیان لەدەستداوە‌و 61 كەسیان چاكبوونەتەوە(51 لە سلێمانی‌و 10 لە هەولێر).

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە تووشبووی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە نەمردوون.