پەرەگراف
بۆ دووەم ڕۆژ شەڕو پێکدادانی تووند لە نێوان سەریا سەلامی سەربە سەدرو ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوزی بەغداد بەردەوامە.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس، ٢٣ کەس کوژراون و نزیکەی ٤٠٠ کەسی دیکە برینداربوون.
ژمارەیەک بارەگای ھێزەکانی سەربە حەشدو ماڵی چەند بەرپرسێک لە ناوچەی سەوز سووتێنراون و مووشەکباران کراون.
ھاوکات لەگەڵ بەغداد، شەوی ڕابردوو شەڕوپێکدادان لە چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق ڕوویداو شاری بەسرە پێدادانی تووندی بەخۆیەوە بینی.
ڤیدیۆی شەڕی بەیانیی ئەمڕۆ لە بەغداد