مستەفا کازمی: ئامادەم بۆ دەستلەکار کێشانەوە

30-08-2022 10:42

پەرەگراف

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئامادەیی پیشاندا بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی و وەک بەجێھێنانی ئەرکێکی ئەخلاقیی ناوی برد، ئەگەر پشێوی و ناکۆکیی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت.

ئەو ھەڵوێستەی کازمی لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدابوو بۆ گەلی عێراق کە ئەمشەو پەخشکراو تێیدا تەئکیدی لەوەکردەوە کە دەبێت چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەتدابێت.

کازمی ئەوەشی خستەڕوو، دۆخی عێراق ھەڵوێستی ئازایانەو ڕاشکاوانەی دەوێت و ئەو لەگەڵ گۆڕانکاریی و دەستاودەستی ئاشتییانەی دەسەڵاتدایە.

"ھیچ کاتێک کێشە نەبووم و لەگەڵ چارەسەردا بووم و لە بەرپرسیارێتی ڕاناکەم" کازمی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەی لێکۆڵینەوەیان پێکھێناوە بۆ دیاریکردنی ئەو لایەنانەی تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووەو مووشەکیان ئاڕاستەی ناوچەی سەوز کردووە.