تشرینییەکان لە بەغداد خۆپیشاندانیان دەستپێکرد؛ ھوتاف دژی مالیکی و ئێران دەڵێنەوە

02-09-2022 06:42
خۆپیشاندانی ئەمڕۆی تشرینییەکان لە بەغداد

پەرەگراف

خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە گۆڕەپانی نسوور لە بەغداد بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران ھوتافیان دژی نوری مالیکی و چوارچێوەی ھەماھەنگیی و دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق دەگوتەوە.

ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنێکی دوور لە ساختەکاری، ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و ستەم و دەستێوەردانەکانی ئێران، لەداواکارییەکانی ئەمڕۆی خۆپیشاندەرە تشرینییەکان بوو.

تشرینییەکان ئەو چالاکوانە مەدەنییانەن کە لە تشرینی ٢٠١٩ خۆپیشاندانی فراوانیان ئەنجامداو لەو کاتەوە خۆپیشاندانەکانیان ئەو ناوەی بەسەردا بڕاوە.

خۆپیشاندانی تشرینییەکان دوای ئەوەدێت سەدرییەکان لەسەر فەرمانی ڕێبەرەکەیان کۆتایی بە مانگرتن و خۆپیشاندانەکانیان ھێنا، ئەوەش بەھۆی دروستبوونی شەڕێکی دوو ڕۆژەی چەکداری لە نێوان حەشدی شەعبی و سەرایا سەلامی سەربە سەدر.