لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 14 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كراوە

02-04-2020 08:12


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوەو 14 حاڵەتی نوێی كۆرۆنای ڕاگەیاند، 7 لە سلێمانی، 5 لە هەڵەبجەو 2 لە هەولێر.

كۆی گشتی تووشبوون گەیشتە 190 حاڵەت، 61 چاكبوونەوەو 2 گیان لەدەستدان.

دەقی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەمشێوەیە:

كەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە كەڕەنتینەكان (٥٩٤٥) هاووڵاتی بوون لە (٢٩) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٤٩٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین ماونەتەوە (٥٤٦) لە هەولێر، (١٣٩) لە سلێمانی، (٧٢٢) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٣) لە گەرمیان، (٣٨) لە ڕاپەرین وە (٤٣٧٢) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری كەرەنتین كراو لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو كە كۆی گشتی بریتی بوو (٣٥) هاووڵاتی. 

پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو (١٠٨٧) پشكنین ئەنجام دراوە، (٨٦١) هەولێر، (١٥٦) سلێمانی، (٧٠) دهۆك.

دەرەنجام (١٤) تووشبووی نوێ تۆماركرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٣٠) ساڵ وە پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ كە بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
پارێزگای سلێمانی (٧) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٣٧) ساڵ لە قەزای سیدصادق كە لە گەشت گەڕابووەوە و لە كەرەنتین بوو، پیاوێك تەمەن (٢٦) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی، (٥) ئافرەت تەمەنیان (٥٧)، (٢٢)، (٢١)، (١٩)، (١٥) ساڵ لە قەزای چەمچەماڵ كە هەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.
پارێزگای هەلەبجە (٥) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٢٥) ساڵ، (٤) ئافرەت تەمەنیان (٥٣)، (٣٥)، (٢٨)، (٢٥) ساڵ كە هەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون.

ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەشتە (١٩٠) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦١) نەخۆش چاكبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە كاردان جارێكی تر تكا دەكەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی چونكە هۆكاری تووشبوونی ١٥٢ حالەت بە ڕێژەی (٨٠ %) لەكۆی تووشبووانی كۆڕۆنا بەهۆی پابەندنەبوونە بە ڕێنمایی تەندروستی و بەركەوتنی یەكتر بووە، بۆیە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٢ی نیسانی٢٠٢٠