سەرمایەداران زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلاریان وەك كۆمەك بە حكومەتی هەرێم بەخشیوە

02-04-2020 08:25


پەرەگراف

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو كۆمەك‌و هاوكارییانەی ئاشكرا كرد كە تائێستا سەرمایەداران بەخشیویانە كە زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلارە.

ئەوەش لە چوارچێوەی كەمپینی (بەیەكەوە بەهێزترین) كە حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

شێخ باز لە كۆمپانیای كار گروپ بە زۆرترین بڕە پارە هاوكاریی كەمپینەكەی كردووە كە 4 ملیۆن‌و 750 هەزار دۆلارە لە كۆی 18 ملیۆن‌و 183 هەزارو 175 دۆلار.

كەمپینەكە بەردەوامەو لە بانكی منارە بە ژمارە حسابی 493‌و بانكی ئاڕتی بە ژمارە حسابی 47186 كۆمەك بەخشان دەتوانن هاوكارییەكانیان بگەیەنن.

خشتەی ناوی سەرمایەداران‌و بڕی هاوكارییەكانیان