11 كەسی دیكە لە سلێمانی‌و هەڵەبجە تووشی كۆرۆنا بوون

02-04-2020 11:40


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دەستنیشانکران کە شەش پیاو و دوو ئافرەت و سێ منداڵ بەم شێوەیە:

حەوت لە پارێزگای سلێمانی بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.
سێ منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
یەک لە قەزای دەربەندیخان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.

هەر ئەمشەو تەندروستیی هەولێر چاكبوونەوەی تووشبوویەكی كۆرۆنای ڕاگەیاند، بەوەش تائێستا 11 كەس لەو شارە چاكبوونەتەوەو 51ی دیكەش لە سلێمانی.

كۆی گشتی تووشبوون لە هەرێم گەیشتە 201حاڵەت، 62 چاكبوونەوەو 2 گیان لەدەستدان.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە تووشبووی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە نەمردوون.