سێ کەسی دیکە لە ھەولێر تووشی کۆرۆنا بوون

03-04-2020 01:37

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا کە ئافرەتێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە.

كۆی گشتی تووشبوون لە هەرێم گەیشتە 204 حاڵەت، 62 چاكبوونەوەو 2 گیان لەدەستدان.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە تووشبووی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە نەمردوون.