ناڕازییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کامیلی حاجی عەلییان وەک ڕابەری نوێی حیزبەکە ناساند

02-10-2022 04:43
ئاڵای بزووتنەوەی ئیسلامی ڕادەستی کامیل حاجی عەلی کرا.

پەرەگراف

ناڕازییەکانی ناو بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، کامیلی حاجی عەلییان بە ڕابەر ناساند و ئاڵای حیزبەکەیان ڕادەست کرد لە شوێنی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز.

ناڕازییەکان کە بە هێڵی گۆڕانکاریی ناو بزووتنەوە ناو دەبرێن، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تاکلایەنانە ئەو گۆڕانکارییەیان لە کەسی یەکەمی حیزبەکەیان ڕاگەیاند.

هێڵی گۆڕانکاریی بزووتنەوە، دواین کۆنگرەی حیزبەکەیان کە مانگی ٢ی ئەمساڵ بەسترا ڕەتدەکەنەوەو دەڵێن، لەبەر چەند هۆکارێک و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوە عیرفانی حاجی عەلی ناتوانێت ببێت بە ڕابەر.

هەرلە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا محەمەد بازیانی سەرۆکی بزاڤی چاکسازی و گەشە، یەکگرتنی بزافەکەیی و بزووتنەوەی ئیسلامی بە ڕابەرایەتی کامیلی حاجی عەلی ڕاگەیاند.

کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە