فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە شارباژێڕ ئۆتۆمبێلێکی 'پەکەکە'ی کردە ئامانج

04-10-2022 03:21
ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ لە شێخەڵمارێن کرایە ئامانج. وێنە؛ کوردسات نیوز.

پەرەگراف

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە قەزای چوارتای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی "پەکەکە"ی کردە ئامانج.

شاهۆ عوسمان قائیمقامی چوارتا بە پەرەگرافی وت "لەسەر پردی شێخەڵمارێن لە سنوری ناحیەی زەلان ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج و هی چەکدارانی پەکەکە بووەو بریندارێک هەیە".

قائیمقامی چوارتا وتیشی "تیمی تەندروستی و پۆلیس نێردراون بۆ شوێنەکە، بەڵام لەبەرئەوەی بەردەوام درۆنەکە لەوێدایەو دەسوڕێتەوە نەیانتوانیوە بگەن بە شوێنی ڕووداوەکە".

پێدەچێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هی تورکیا بێت، بەوپێیەی پێشتر ڕووداوی هاوشێوە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم ڕوویانداوەو تورکیا گەریلاکانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج.