شەش تووشبووی كۆرۆنا لە دهۆك چاكبوونەوە

03-04-2020 07:42


پەرەگراف

تەندروستیی دهۆك چاكبوونەوەی شەش تووشبووی كۆرۆنای ڕاگەیاندو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە‌و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

بەوەش كۆی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە لە هەرێم گەیشتە 70 كەس.

هاوكات ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە كە 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە؛ 8 لە سلێمانی، 3 لە ھەولێر و 3 لە دھۆك.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 204 تووشبوو، لەنێویاندا 2 حاڵەتی مردن هەیە.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە تووشبووی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە نەمردوون.