بانكی هەرێم لە سلێمانی بەڵێندەران ئاگادار دەكاتەوە كە هیچ پارەیەك بۆ پرۆژەكانیان خەرج ناكرێت

05-10-2022 08:50

پەرەگراف

بانكی هەرێم لە سلێمانی بەڵێندەران ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی "نەبونی پارە لە بانك"، هیچ بڕە پارەیەك بۆ پڕۆژەكانیان خەرج ناكرێت، ئەوە لە كاتێكدایە حكومەت 300 ملیار دیناری بەڵێندەران قەرزارە.

محەمەد عەتا، جێگری سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەران، بە پەرەگرافی وت "حكومەت لە 2014وە پارەی بەڵێندەرانی نەداوە و نزیكەی 300 ملیار دینار قەرزارە، ساڵی ڕابردوو و ئەمساڵیش ژمارەیەك پڕۆژەی ڕاگەیاندووە و ئێستا پارەی ئەوانەش نادرێت".

لقی سلێمانیی یەكێتیی بەڵێندەران، هۆشداری دەدات كە هەر بەڵێندەرێك بەشداریی وەرگرتنی تەندەری نوێ بكات، خۆی لێی بەرپرسە و ئەوان هیچ داكۆكیی لێ ناكەن. دەشڵێت "بانكی هەرێم پێی وتوون: كە پارەتان بۆ خەرج ناكرێت، بۆچی گرێبەستی وەرگرتنی پڕۆژە دەكەن؟".

جێگری سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەران بۆ پەرەگراف ئاماژەی بەوە كرد، ئەو پارەیەی بەڵێندەران كە لە دوای ساڵی 2014ـەوە خەرج نەكراوە و "حكوومەت دەستی بەسەردا گرتووە"، هی پرۆژەكانی "ڕێگاوبان، بینای قوتابخانە، بینای تەندروستی و فەرممانگەكان، شوقەی نیشتەجێبوون".

محەمەد عەتا وتیشی "هەندێك لەو بەڵێندەرانە لەسەدا 50 و 70ی پرۆژەكەیان تەواو كردووە، بەڵام كارەكانی ڕاگرتووە، چونكە حكومەت پارەی بۆ خەرج نەكردووە".

وەكوو جێگری سەرۆكی یەكێتیی بەڵێندەران بە پەرەگرافی وت، "نزیكەی 800 كۆمپانیا مایەپووچ بوون و ستافەكانیان بێ‌ ئیش و كار ماونەتەوە