لە هەولێر بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوەو شۆفێرەکەی گیانی لە دەستدا

07-10-2022 02:41
ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ئەمڕۆ لە ھەولێر تەقییەوە.

پەرەگراف

لەناو شاری ھەولێر دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوەو شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداو چوار کەسی دیکە برینداربوون.

دژەتیرۆری کوردستان(پارتی)، ڕایگەیاند "لە گەڕەکی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە و بەهۆیەوەشۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەست دا و دوو ئافرەت و دوو منداڵیش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندار بوون".

ھێشتا ناسنامەی سەرنشینەکان و ئەوکەسەش ئاشکرا نەکراوە کە گیانی لەدەستداوەو ھۆکاری ڕووداوەکەو ئەوکەسانەی بۆمبەکەیان چاندووە دیارنین.

ئەو ئۆتۆمبێلەی تەقیوەتەوە جۆری لاند کرۆزەری مۆدێل بەرزبووە.