چوار كەسی دیكە لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون

03-04-2020 10:05


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، ئافرەتێك و سێ منداڵن كە هەموویان بەركەوتەی تووشبووێكی پرسەیەكی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 208 كەس، لەنێویاندا 2 حاڵەتی مردن هەیەو 70 كەسیش چاكبوونەتەوە.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە تووشبووی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە نەمردوون.