شاسوار عەبدولواحید بۆ پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ: لە دوای 6-11 مەچنەوە پەرلەمان و حسابی بانقییەکانتان دابخەن

08-10-2022 07:56

پەرەگراف

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پەیامێکدا ڕەخنەی تووند لە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان دەگرێت و داوا لەپەرلەمانتارەکانی دەکات لە دوای 6-11 حسابی بانقییەکانیان دابخەن تا مووچە نەخرێتەسەر حسابەکانیان.

سبەینێ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان بە درێژکردنەوەی تەمەنی خۆی کۆدەبێتەوە، پارتی و یەکێتی و گۆڕان و پێکھاتەکان لەگەڵ پڕۆژەی درێژکردنەوەکەدان بۆماوەی ساڵێک، لایەنە ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ دژی وەستاونەتەوە.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "هەر پەرلەمانتار و حیزبەکەشی، زەرەیەک ئەخلاقیان تیا بێت ئەوا نە وادەیپەرلەمان درێژ دەکەنەوە و نە لە دوای ٦ ی ١١ وە لە پەرلەمان دەبن و نە موچەش وەردەگرن دوای ئەو بەروارە. ئیتر ئەم قسەیەم بۆ خەڵکیخاوەن مەبدەئو ئەخلاقە کە پەروەردەی جوانیان هەبووە و گرنگی دەدەن بە ناوی خۆیان و خێزان و منداڵەکانیان".

شاسوار عەبدولواحید دەشڵێت "سەبارەت بە پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش، جگە لە دەست خۆشی و بەوەی کە فەخر و شانازیتان پێوە دەکەم،ئەوا داواکارم لە دوای ٦ ی ١١ جگە لەوەی نەچنەوە پەرلەمان، ئەوا ژمارە حسابی بانقیەکەشتان دابخەن تا ئەمانە بە ساختەچێتیش بێت موچە نەخەنەسەر حسابەکەتان".

"ئەمەی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ دەیکات ئەوپەری کارێکی ئەخلاقی و جوانە و نمونەن لە مێژوودا، کە هەم خانەنشینیتان رەت کردەوە وهەمیش موچە وەرناگرن لە پەرلەمانی نایاسایی" سەرۆکی نەوەی نوێ وادەڵێت.