پەرەگراف
هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی بە پێچەوانەی یاساوە دوو ڕۆژنامەنووس دەستگیر دەکەن و ڕادەستی ئاسایشیان دەکەن، دوو ڕۆژنامەنووسەکە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە لەلایەن دژە تیرۆرو وەزیری دارایی هەرێمەوە و بەوهۆیەوە فەرمانی گرتنیان هەبووە.
سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم سەعید رۆژنامەنووسانی ماڵپەری بوار نیوز دوێنێ لە هەولێرەوە چوونەتە سلێمانی و لەکاتی گەڕانەوەیاندا لە نزیک کۆیە دەستگیر کراون و ڕادەستی ئاسایشی سلێمانی کراون.
کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، دوای سەردانی ڕۆژنامەنووسەکانی لە ئاسایشی سلێمانی بە یاوەریی پەرلەمانتارێک و نوێنەری سەنتەری میترۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی "دوو سکاڵایان لەسەرەو فەرمانی گرتنیان هەیەو دەستگیرکردنیان نایاساییە، داوادەکەین بە یاسای ڕۆژنامەگەری مامەڵەیان لەگەڵ بکەن".
هاوکات بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنهى کاروباری کۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، وتی "هەردوو ڕۆژنامەنووسەکە تەندروستییان جێگیرەو ئاسەواری برینداربوون و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیان پێوەدیارنییەو چاودێریی دۆسیەکەیان دەکەین".
بڕیاردەری لیژنهى داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ، ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن "دژەتیرۆر و وەزیری داراییەوە" سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، بەڵام تەبلیغیان بۆ نەچووەو "دەبوو پۆلیس دەستگیریان بکات نەک دژە تیرۆر".
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پەرلەمانتارێک و سەندیکای ڕۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ لەسەر دۆسیەکە