ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم گروپێکی 'دژەتیرۆری یەکێتی' بە ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ھەولێر ڕاگەیاند
پەرەگراف
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تەقینەوەکەی ھەولێری ئاشکرا کرد کە تێیدا ئۆتۆمبێلی عەقیدی دژەتیرۆری یەکێتی ھاوکار عەبدوڵا تەقێندرایەوە و کوژرا، ئەنجومەنەکە گروپێکی "دژەتیرۆری یەکێتی" بە ئەنجامدەری ھێرشەکەی ڕاگەیاندو ناسنامەیانی ئاشکرا کرد.
ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت "ئەو کارە تیرۆریستییە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی وەھاب ھەڵەبجەیی بەرپرسی دژەتیرۆری سلێمانی و کارزان محەمەد بەرپرسی ھەواڵگریی دژەتیرۆری سلێمانی".
ئەنجومەنی ئاسایش دەستگیرکردنی ٦ تۆمەتباری ئەو ڕووداوەی ڕاگەیاندو دەڵێت، تیمێکی ١٠ کەسیی بوون، "بەرپرسی وێستگەی دژەتیرۆری سلێمانی لە ھەولێر سەرپەرشتیی کردوون".
ڤیدیۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە کە ئەنجومەنی ئاسایش بڵاویکردەوە