کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەستی پێکرد

13-10-2022 01:26
دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان.

پەرەگراف

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بە ئامادەبوونی ٢٦٩ پەرلەمانتار دەستی پێکرد.

دوای ئەوەی پارتی ڕێبەر ئەحمەدی کشاندەوە لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستەکە، ئێستا ڕکابەریی سەرەکی لە نێوان لەتیف ڕەشید و بەرهەم ساڵحدایە کە دووەمیان کاندیدی فەرمیی یەکێتییە.

پارتی دەڵێت، ڕێککەوتنیان لەگەڵ چەند لایەنێکی گەورەی سوننەو شیعەکان کردووەو پێکەوە دەنگ دەدەن بە لەتیف ڕەشید، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ یەکێتی نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

ڤیدیۆی دەستپێکردنی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار