لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کەس دەرنەچوو

13-10-2022 03:43

پەرەگراف

ئەنجامی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ سەرۆککۆمار ڕاگەیەندراو  ھیچ کاندیدێک ڕێژەی پێویستی بۆ دەرچوون بەدەست نەھێنا.

دەرچوون لە گەڕی یەکەم پێویستی بە دەنگی ٢٢٠ پەرلەمانتاربوو کە دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران دەکات، لەتیف ڕەشید زۆرترین دەنگی ئەم گەڕەی بەدەستھێنا کە  ١٥٧ دەنگ بوو نەگەیشتە ڕێژەی دەرچوون.

بەرھەم ساڵح ڕکابەری لەتیف ڕەشید ٩٩ دەنگی بەدەستھێان.

ھەڵبژاردنەکە کەوتە گەڕی دووەم، لەم گەڕەدا ھەر کاندیدێک زۆرینە بھێنێت دەبێتە سەرۆککۆمار.