لەتیف ڕەشید بوو بە سەرۆککۆماری عێراق

13-10-2022 06:10

پەرەگراف

لەتیف ڕەشید گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بردەوەو دەچێتە کۆشکی سەلام لە شوێنی بەرھەم ساڵحی ڕکابەری دادەنیشێت.

لە گەڕی دووەمدا لەتیف ڕەشید ١٦٢ دەنگ و بەرھەم ساڵح ٩٩ دەنگی بەدەستھێناو پۆستەکە بۆ لەتیف ڕەشید یەکلایی بوەوە.

یەکێتی بە فەرمی و ئاشکرا پشتیوانیی لە بەرھەم ساڵح دەکردو وەک تاکە کاندیدی خۆی ناوی دەھێنا، پارتی پشتیوانیی لەتیف ڕەشیدی کردو لەوپێناوەدا کاندیدەکەی خۆی بۆ ئەو کشاندەوەو ڕێککەوتنی لەگەڵ لایەنە شیعەو سوننەکانیش کردبوو دەنگی پێبدەن.

بەھۆی ئەو پشتیوانییانەوە لەتیف ڕەشید لە گەڕی یەکەمی ھەڵبژاردنەکەشدا لە بەرھەم ساڵی بردەوە ١٥٦ بە ٩٩ دەنگ، بەڵام ھیچیان دەنگی  پێویستیان نەھێنا تا بە گەڕی یەکەم ببنە سەرۆککۆمار کە پێویستی بە ٢٢٠ دەنگی پەرلەمانتاران ھەبوو کە دەکاتە دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران.