دوو كەسی دیكە لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون

04-04-2020 01:08


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، دوو ئافرەت كە هەردووكیان بەركەوتەی تووشبوویەكی پرسەیەكی ماتەمینی گەڕەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.

تەنها بەهۆی ئەو پرسەیەی شاری هەولێرەوە 14 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، شەش كەسیان ئەمڕۆ تووشبوونیان ڕاگەیەندراو ئەوانی دیكە ڕۆژانی ڕابردوو.


كۆی گشتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 214 كەس، لەنێویاندا 2 حاڵەتی مردن هەیە‌و 76 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ئەو 2 حاڵەتەی گیانیان لەدەستداوە، هەردووكیان لە سلێمانی بووە؛ یەكەمیان مامۆستایەكی ئاینیی بوو كە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبوو، دووەمیش نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو، هەردووكیان هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەرچەندە تووشبووی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە نەمردوون.