خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کردو ڕێگەی سەرەکیی شارەکەیان داخست

17-10-2022 11:41
داخستنی ڕێگەی سەرەکی سلێمانی لەلایەن خوێندکارانی خۆپیشاندەر. وێنە؛ ھەردی عوسمان- پەرەگراف.

پەرەگراف

خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کردو ڕێگەی سەرەکیی ھاتن و دەرچوونیان لە شارەکە داخست لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆ.

خوێندکاران چەند داواکارییەکیان ھەیە کە سەرەکیترینیان پێدانی دەرماڵەی مانگانەیانەو داوا دەکەن بکرێت بە یاسا.

خوێندکارێکی خۆپیشاندەر بە پەرەگرافی وت، لە خۆپیشاندانی ساڵی ڕابردوویان کۆمەڵێک بەڵێنیان پێدراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەشێک لەو بەڵێنانە جێبەجێ کراون و بەشەکەی دیکە "درۆیان لەگەڵدا کراوە".

خوێندکاران نیگەرانن لە نەبوونی ھەلی کارو چوونەماڵەوەیان بەبێ کا لە دوای خوێندنی زانکۆ، داوا دەکەن حکومەت دەرفتی کار بڕەخسێنێت.