
پەرەگراف- هەردی عوسمان
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆش بۆ دووەم ڕۆژ بەردەوام بوون لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی.
خوێندکاران کە داواکاریی سەرەکییان پێدانی دەرماڵەی مانگانەو بە یاسایی کردنیەتی، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک شەقامی سەرەکی هاتن و دەرچوون لە سلێمانییان داخست لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆ.
خوێندکاران هەوڵیاندا بە خۆپیشاندان بچنە بەردەم پارێزگای سلێمانی، بەڵام لەلایەن هێزێکی چالاکییە مەدەنییەکانەوە ڕێگرییان لێ کرا، ئەمڕۆ خوێندکاران ڕێگریی و ئاستەنگیان بۆ ڕووماڵی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش دروستکرد.
خۆپیشاندەران باسیان لە خراپی دۆخ و گوزەرانی خوێندکاران و گرنگیی پێدانی دەرماڵەکانیان دەکرد، خوێندکارێک بە پەرەگرافی وت، بەهۆی دابیننەکردنی دەرماڵەوە خوێندکار هەیە خزمەتی هاوڕێکانی دەکات بۆ ئەوەی پارەی خەرجیی ژورەکەی لێوەرنەگرن لە بەشە ناوخۆییەکەی.