پەرەگراف
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکە، بەرپرسەکەو کەسێکی دیکە کوژران.
"ئەمشەو کاتژمێر 20:20، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی چەکدارانی پەکەکەی لە گەڕەکی شەهیدان لەناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج و، بەهۆیەوە بەرپرسەکە و چەکدارێک کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو" دژەتیرۆری کوردستان وادەڵێت.