پەرەگراف
ئەفسەرێکی هێزی کۆماندۆی یەکێتی بههۆی تهقینهوهیهكهوه له گهرمیان شەهید بوو، ئاكام عومهر فهرماندهی هێزەکەو ژمارەیەک پێشمەرگەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پەرەگرافی وت "بەیانیی ئەمڕۆ لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکدا لە دژی پاشماوەکانی داعش لە گوندەکانی سنوری گەرمیان بۆمبی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە".
پاشان هێزەکانی کۆماندۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی یەکێک لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی ڕاگەیاندو دەڵێت "ئەمڕۆ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێرکەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش، چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوەو لە ئەنجامدا ئاکام عومەر فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بە سەختی برینداربووەو ملازم زوھێر محەمەد شەھید دەبێت و ٧ پێشمەرگەی تری ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداردەبن".
بریندارەکان رهوانهی نهخۆشخانهی فاروق کراون لە سلێمانی و لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.