سەنتەری میترۆ: دەرهێنەرێک و کامێرامانێکمان بێسەروشوێنن و ئاسایشی سلیمانی پێی گوتین لای ئێمەن

20-10-2022 12:12
دەرهێنەرو کامێرامانەکەی میترۆ

پەرەگراف

سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، دەرهێنەرێک و کامێرامانێکیان لە ئێوارەوە بێسەروشوێنن و دوای پەیوەندیکردن بە ئاسایشی سلیمانییەوە پێیانگوتراوە لای ئاسایشن.

میترۆ لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت "بەیانی ئەمرۆ هەردوو خێزانی زانا نەوزاد و زرنگ رەحیم ی دەرهێنەر و كامێرامان لە بەشی پرۆدەكشنی سەنتەری میترۆ، پەیوەندیان پێوەكردین و پێیان راگەیاندین كە هەردووكیان لە ئێوارەوە بێسەروشوێنن و مۆبایلەكانیان داخراوە".

"بەیانی ئەمرۆ پەیوەندیمانكرد بە بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و ئاگادارمان كرد، پاش بە دواداچوونی بەڕێوەبەری ئاسایش ئاگاداری كردین"هەردووكیان لە ئاسایشی سلێمانین، با وەفدێكی میترۆ سەردانیان بكەن تا هۆكارەكەی بزانن و هەر هەڵە تێگەیشتنێك هەبێت چارەسەر بكرێت" سەنتەری میترۆ.

میترۆ ئەوەش دەخاتەڕوو، وەفدێكیان چووە بەدەم دۆسیەکەوە.