پەرەگراف
ئۆتۆمبێلێک لە گردی عەلی ناجی سلێمانی تەقییەوە.
شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکە بە پەرەگرافی وت "ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرچنەر دەوری کاتژمیر ١٢ تەقییەوە دەنگێکی بەرزی ھەبوو و گڕی گرت، ئەڵێن دووکەس بریندارن بەڵام من نەمبینین".
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە پەرەگرافی وت "ئێمە نەچووینەتە شوێنەکە لەبەرئەوەی حاڵەتەکە ئەمنییەو ئاسایش لێکۆڵینەوەی تێدا دەکات".
پەرەگراف چەندجارێک پەیوەندیی بە وتەبێژی ئاسایشەوە کرد، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.
ھێشتا ھۆکاری تەقینەوەکە دیارنییەو ھێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و ھیچ لێدوانێکیان بۆ ڕاگەیاندنەکان نەداوە.