پەرلەمانی ئەڵمانیا مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق درێژکردەوە

21-10-2022 02:41

پەرەگراف

پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەرکی هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوەکو کۆتایی تشرینی یه‌كه‌می 2023 درێژکردەوە.

پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ گفتوگۆی لەبارەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراق کە کۆتایی ئەم مانگە وادەی مانەوەیان بەسەردەچێت.

لە کۆبوونەوەکەدا ٥٣٥ پەرلەمانتار دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆی644 پەرلەمانتار، 104 پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگیان دا و 4 پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند پەرلەمانتارێک لە گوتەکانیاندا باسیان لە گرنگیی مانەوەی ھێزەکانیان و ڕۆڵیان لە تێکشاندنی داعش کرد، ھاوکات جەختیان لە پێوسیتیی ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە کردەوە.

سوپای ئەڵمانیا بە مەشق و ڕاھێنان و پێدانی چەک و ڕاوێژ، پاڵپشتیی پێشمەرگەو ھێزەکانی عێراق بوون لە تێکشکاندنی داعش و بەردەوامن لە کارکردن بەتایبەت لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگەو بەشێکن لە پڕۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە.