پەرەگراف
دوای هەڵگرتنی ڤیزا لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان، ئێران ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە حاجی ئۆمەرانیشەوە هەڵدەگرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، لە سبەینێوە گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزا لەرێگەی دەروازه سنوورییهكانهوه گەشتی ئێران بکەن.
هەرگەشتیارێک پێویستە کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنای پێبێت و ماوەی بەسەرچوونی پاسپۆرتەکەی لەشەش مانگ کەمتر نەبێت تابتوانێت بهبێ ڤیزا سهردانی ئێران بكات.
١٧ی ئەم مانگە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان و ڕۆژی دواتریش دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕایانگەیاند، گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن.