پەرەگراف
لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد خۆپیشاندان دژی محەمەد شیاع سوودانی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت و چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە ھاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ھەوڵەکانی سوودانی بۆ پێھێنانی حکومەت.
خۆپیشاندەران کە چالاکانی تشرینییەکانن -ئەوانەی سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکانی تشرینی ٢٠١٩یان دەکرد-، دورشمان دژی لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی و سوودانی و حکومەتی پشکپشکێنەی حیزبی و گەندەڵیی گوتەوە.
بڕیارە پشکی کورد لە کابینەکەی محەمەد شیاع سوودانی چوار وەزارەت بێت کە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا بەش دەکرێت، ئەو دوو حیزبە کێشەیان ھەیەو پارتی داوای سێ وەزارەت و یەکێتی داوای دوو وەزارەت دەکات، شیعەو سوننەکانیش کێشەی ناوخۆییان هەیە لەسەر پۆستەکان و چاوەڕوان دەکرێت تاکۆتایی هەفتەی داهاتوو سوودانی کابینەکەی بباتە پەرلەمان بۆ متمانەپێدان.