قوباد تاڵەبانی و بەشێک لە وەزیرەکانی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن

26-10-2022 01:28

پەرەگراف

میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاویکردەوە، هەریەك لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیرەكانی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ناكەن، بەڵام چەند وەزیرێک بەشداربوون.

لەبارەی ھۆکاری بەشداری نەکردنیان لە کۆبوونەوەکە، میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، دەڵێت "نیگەرانین لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ونیگەرانیەكانی خۆمان پێداون هەتا نیگەرانیەكان نەڕەوێندرێنەوە بەشداری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران ناكەین".

ھەرچەندە میدیای فەرمی یەکێتی وتی، ھاوکات لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، وەزیرەكانی یەكێتی بەشداری كۆبوونەوەکە ناكەن، بەڵام ھەریەکە لە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە پشکی یەکێتی، بەشداربوون لە کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی.

قوباد تاڵەبانی سەرۆکی تیمی یەکێتی و چوار وەزیری یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کرد کە بریتین لە؛ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ، ئارام حەمەی مینا وەزیری خوێندنی باڵاو خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغداد.

میدیای یەکێتی زانیاریی زیاتری لەبارەی ھۆکاری نیگەرانییەکەیان ئاشکرا نەکردووە، پەرەگراف ھەوڵیدا لە ڕێی تیمی یەکێتی لە حکومەتزانیاریی دەستبکەوێت، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و چەند بابەتێک تاوتوێدەکات.

فەرمانگەی میدیاو زانیاریی بڵاوکردەوە؛ ‏‎بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دیدگا و ستراتیژی ئەنجومەنی گشتیراژە، سەبارەت بە رێکخستنەوەی وەزیفەی گشتی.

‏‎بڕگه‌ی دووەم، بریتییه‌ له‌ خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره‌ (٥) له‌ بڕیاریئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌كان.

‏‎بڕگەی سێیەم، خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانە تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەی نەتەوەیی تورکمان و کلدانیسریانی ئاشووریی و پێشنیاریان بۆ جێگیرکردنی ڕۆژێک وەک بۆنەیەکی فەرمی لە ڕۆژمێری فەرمی هەرێمی کوردستان بە ناوی (ڕۆژیپێکەوەژیان).

‏‎بڕگەی چوارەم، تایبەتە بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی تایبەت بە کێشەی کۆگاکان و گواستنەوەی بەشە خۆراکیمانگانەی هاووڵاتیان.