فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شنگال کردە ئامانج؛ کوژراو و بریندار ھەیە

28-10-2022 06:41
ئەو ئۆتۆمبێلەی ١٨ی ئەم مانگە لە ناو شنگال تورکیا بۆردومانی کرد.

پەرەگراف

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە شنگال کردە ئامانج، دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە ھی پەکەکە بووە و 2 کوژراو و 3 بریندار ھەن.

"ئەمڕۆ هەینی 28ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 15:40، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە سکێنیەی سەر بە ناحیەی گرعوزێر لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و، بەهۆیەوە 2 چەکداری پەکەکە کوژران و 3 چەکداری دیکەش برینداربوون" دژەتیرۆری کوردستان(پارتی) وادەڵێت.

١٨ی ئەم مانگەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی  تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پەکەکەی لە گەڕەکی شەهیدان لەناوەندی قەزای شنگال کردە ئامانج، "بەهۆیەوە بەرپرسەکە و چەکدارێک کوژران وچەکدارێکی دیکەش بریندار بوو" بەپێی دژەتیرۆری کوردستان.