18 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەولێر ڕاگەیەندرا

05-04-2020 11:43


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 18 كەسی دیكەی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند لە شاری هەولێر، سەرجەمیان بەركەوتەی تووشبووی پرسەكەی گەڕەكی كارێزانن، بەوەش تا ئێستا 32 كەس لەو پرسەیەوە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

18 تووشبووەكە؛ 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن‌و دانیشتووی چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێرن.

هەر ئەمڕۆ چاكبوونەوەی 11 تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی ڕاگەیەندرا، بەوەش ئەوانەی چاكبوونەتەوە لە هەرێم گەیشتە 85 كەس لە كۆی 232 تووشبوو، 3 حاڵەتی مردنیش تۆمار كراوە كە دووانیان لە سلێمانی‌و ئەوەی دیكە لە چەمچەماڵ بووە.