دایکی کازم فاروق: پزیشکەکان لە دەرەوەی وڵات پێیان گووتین کوڕەکەتان ژەهر خوارد کراوە

30-10-2022 08:23

پەرەگراف

دایکی کازم فاروق ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ کازم فاروق نەخۆشکەوتووەو مانگی ٢ تەندروستیی تەواو تێکچووە، پاشان براوەتە دەرەوەی وڵات و پزیشک گوتوویەتی "ژەھر خوارد کراوە".

ئەختەر ئەحمەد دایکی کازم فاروق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی ئەوەی کرد، کازم فاروق توشی خوێنبەربوون بووەو براوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، پاشان داوای راپۆرتی پۆلیس کراوەو سێجار لە سلێمانی ھەناوبینی بۆ ئەنجامدراوەو دەرکەوتووە خوێنبەربوونی ناوەکی ھەیە.

بە وتەی دایکی، لە سلێمانی پشکنینی بۆ کراوەو پێیانگوتراوە پاک نییەو بیبەنە دەرەوەی وڵات و ئەوانیش بردوویانەتە دەرەوە، وتیشی "کاتێک بە ھاوڕێ پەرلەمانتارەکانیمان گوت چیی دراوەتێ ئەوان شڵەژان".

دایکی کازم فاروق لەکاتی کۆنگرەکە دەستیکرد بە گریان و وتی "ئەگەر شتێکی لێبێت ئەوەی گومانم لێیەتی بە دەڕنەفیز چاوی دەرەھێنم"، پاشان بە گریانەوە کۆتایی بە قسەکانی ھێناو وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی نەدایەوە.

کۆنگرەکەی دایکی کازم فاروق