11 تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

05-04-2020 11:47


پەرەگراف

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند،11 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ نوێترین حاڵەتەكانی تووشبوونی ڕاگەیاند، 18 كەسی دیكە لە هەولێر تووشی كۆرۆنا بوون، سەرجەمیان بەركەوتەی تووشبووی پرسەكەی گەڕەكی كارێزانن، بەوەش تا ئێستا 32 كەس لەو پرسەیەوە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

18 تووشبووەكە؛ 8 پیاو و 6 ئافرەت و 4 منداڵن‌و دانیشتووی چەند گەڕەكێكی جیاوازی شاری هەولێرن.

ئەوانەی چاكبوونەتەوە لە هەرێم گەیشتە 85 كەس لە كۆی 232 تووشبوو، 3 حاڵەتی مردنیش تۆمار كراوە كە دووانیان لە سلێمانی‌و ئەوەی دیكە لە چەمچەماڵ بووە.