پەرەگراف
لە گوندێکی سەر بە قەزای شارباژێڕ لە سلێمانی هاوڵاتییەک زیاتر لە ھەزار داری سروشتیی تەمەن جیاوازی بڕیوەتەوە بە مەبەستی پاککردنەوەی ٢ دۆنم زەویی تا بازرگانیی پێوەبکات.
عەمید هێمن کەمەرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە پەرەگرافی وت، هاوڵاتییەکە ناسراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان ئەوەشی خستەڕوو، دوو کەسی دیکەش لە گوندێکی سەنگاو ئاگریان لەناو دارێکی تەمەن ١٥٠ ساڵدا کردووەتەوە، یەکێکیان دەستگیر کراوەو فەرمانی گرتن بۆ ئەوەی دیکەشیان دەرچووە.
لێدوانی عەمید هێمن کەمەرخان