دوو تووشبووی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبوونەوە

05-04-2020 07:32


پەرەگراف

تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند:2 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID –دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستیان تەواو جێگیر بۆتەوە، پشكنینی تایبەتی یەك لە دوای یەكیان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوون و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.

بەوەش كۆی گشتی چاكبووەوەكان لە هەولێر گەیشتە 19 كەس لە كۆی 87 چاكبووەوە لە هەرێمی كوردستان.

كۆی حاڵەتەكانی تووشبوون گەیشتووەتە 232 كەس، 3 حاڵەتی مردنیش تۆمار كراوە كە دووانیان لە سلێمانی‌و ئەوەی دیكە لە چەمچەماڵ بووە.