لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون

05-04-2020 08:28


پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوەو 19 تووشبووی نوێ تۆمار كراون؛ 18 لە هەولێرو یەك لە سلێمانی کە پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچووە دوای ئەوەی گیانی سپاردبوو.

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەيشتە ٢٣٣ تووشبوو، لەنێویاندا ٣ مردن هەیە و ٨٥ نەخۆش چاکبوونەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گازی سارین بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند "گشت ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لە بڵاوكردنەوەی گازی سارین دەكەن، چونكە ھیچ بنەمایەكی نیە و تەنھا پروپاگەندەیە، ھەركەسێك ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە یان گرتەڤیدیۆی چەواشەكار تۆمار بكات و بڵاو بكاتەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر"..

وەزارەت داوا لە هاوڵاتییان دەكات، خۆیان دووربگرن لە ھەموو جۆرە بڵاوكردنەوە و ناردنی پڕوپاگەندەیەك بۆ یەكتری وە لەكاتی بوونی ھەر ھەواڵێك ئەوا لایەنی فەرمی لە حكومەتی ھەرێم بڵاوی دەكاتەوە و وەزارەتی تەندروستی تاكە سەرچاوەی ڕاگەیاندنی هەر پێشهات و ڕوداوێكی تەندروستییە.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەمشێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٢٣٥) هاووڵاتی بوون لە (٣١) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦١٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٦٧٨) لە هەولێر، (١٦٧) لە سلێمانی، (٦٦٤) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٤٦٢٥) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٦٣) هاووڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٥٢) پشکنین ئەنجام دراوە، (٦٤٠) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٩٠) دهۆك.
دەرەنجام (١٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (١٨) پۆزەتیڤ، (٨) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٥٠)، (٤٠)، (٣٧)، (٢١)، (١٥)، (١٤)، (١٣)، ساڵ و (٦) ئافرەت تەمەنیان (٧٠)، (٦٣)، (٤٣)، (٣٩)، (٣٢)، (٢٧) و (٤) منداڵ تەمەنیان (٨)، (٧)، (٢)، (٤,١) ساڵ وە هەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، پیاوێك تەمەن (٦١) ساڵ لە ناو شاری سلێمانی کە پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو دوای ئەوەی گیانی سپاردبوو.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٢٣٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (٨٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٥ی نیسانی٢٠٢٠