پەرلەمانتارێک: هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن چەند جۆرێک پێشینەو قەرز لە بانکی ناوەندیی عێراق وەربگرن

09-11-2022 06:21
سەردانی پەرلەمانتار ڕێبوار ئەوڕەحمان بۆ بانکی ناوەندیی عێراق.

پەرەگراف

ڕێبوار ئەوڕەحمان پەرلەمانتاری نەوەی نوێ ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و سەردانیان بۆ بانکی ناوەندیی عێراق، بانکەکە پێی راگەیاندن کە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان هاوتای هەموو هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن سوودمەند بن لە دەستپێشخەریەکەی ئەوان و چەندین جۆر پێشینەو قەرز وەربگرن.

لە نوێترین ئەو  سلفانەش، پێدانی سلفەیەکە بە نەخۆشانی شێرپەنجە و نەخۆشییە درێژخایەن و سەختەکان کە بڕەکەی ١٥ ملیۆن دینارە. تایبەتمەندی سلفەی نەخۆشی ئەوەیە کە رێژەی سوودەکەی نابێت زیاتر بێت لە بڕی ٢.٩٪ و لەماوەی پێنج ساڵیشدا دەدرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، هەر بەپێی دەستپێشخەریەکەی بانکی مەرکەزی عێراقی، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سوودمەند بن لەوەرگرتنی قەرز بۆ کڕینی یەکەی نیشتەجێبوون و هەروەها قەرزی کشتوکاڵی و قەرز بۆ پرۆژەی بچووک و گەورە.

هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سەردانی لقی ئەو بانکانە بکەن کە لەشارەکانیاندا هەن و داوای ئەو سلفەو قەرزانە بکەن کە بانکی مەرکەزی لە دەستپێشخەریەکەیدا دابینی دەکات.

دیارترین لقی ئەو بانکانەی کە سلفە و قەرزەکان دەدەن و لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) لقیان هەیە بریتین لەبانکەکانی:

المصرف الإسلامي العراقي

مصرف التعاون الإسلامي للأستثمار

مصرف RT الاقليم التجاري

المصرف الاهلي العراقي

مصرف كردستان الدولي

مصرف الشمال

مصرف المنصور

مصرف الموصل للتنمية

مصرف بغداد

مصرف جيهان

المصرف المتحد للاستثمار

مصرف الاشور الدولي

مصرف اربيل

مصرف الشرق الاوسط

مصرف ايلاف الاسلامي

مصرف الاستثمار العراقي

مصرف التنمية الدولية

المصرف العراقي للتجارة

البنك الاهلي العراقي

مصرف بيروت

مصرف الثقة الدولي الاسلامي

 

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەربارەی دەستپێشخەریەکەی بانکی مەرکەزی عێراق دەتوانن سەردانی وێبسایتی بانکەکە بکەن.